سەردێڕ:

جەبار یاوەر: ١٠٥ پێشمەرگە و خۆبەخشی شەڕی گروپە چەکدارەکان چارەنووسیان نادیارە

AM:11:06:14/02/2025

1944 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رەنگە ژمارەی پێشمەرگە و خۆبەخشە چارەنووس نادیارەكانی شەڕی داعش بگاتە ١٠٥ كەس.


ئەمرۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی لەکاتی شەڕی داعشدا چارەنووسیان نادیار بوو ژمارەیان ٦٥ کەس بوو، بەڵام دواتر تەرمی ٢٣ پێشمەرگە دۆزرانەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش کە وەک خۆبەخش بەشدارییان لە شەڕی داعشدا کردووە تا ئێستا چرەنووسیان نادیارە.
دەشڵێت، لەوانەیە کۆی ئەو پێشمەرگە و خۆبەخشانەی لەکاتی شەڕی داعشەوە چارەنووسیان نادیارە، بگەنە ١٠٥ کەس.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق رایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە سنووری حەویجە دۆزیوەتەوە کە ١٧ رووفاتی شەهیدانی پێشمەرگەی تێدایە.













گەلەری

‌بەپەلە