AM:09:58:14/02/2025
1380 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، پێویستە ماتۆرسکیلەکانی گەیاندنی خواردن لە بەڕێوەبەرایتی هاتوچۆ تۆمارکرابن و ماتۆرسوارەکانیش مۆڵەتی لێخوڕینی تایبەتیان بە ماتۆرسکیل هەبێت. دەشڵێت، بۆ کاری گەیاندنی خواردن پێویستە کۆمپانیاکان ماتۆرسکیلی بێدەنگ بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەری هاتوچۆی هەولێر لەگەڵ پارێزەری کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن - دیلیڤەری و تاوتوێکردنی یاسا و رێساکانی هاتوچۆ و سەلامەتی لە لایەن ماتۆڕسوارانی گەیاندنی خواردن لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، دوای تاوتوێکردنی خاڵەکان لەگەڵ جەنابی وەزیری ناوخۆ، کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن ئاگادار دەکرێنەوە بەجێبەجیکردنی چەند خاڵ و رێنماییەک.
ئاماژە بەوەشکرا، ماتۆرسوارەکانی گەیاندنی خواردن پێویستە
ماتۆرسکیلەکانیان تۆمارکرابێت لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ و هەموو شۆفێرەکانیش
مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلیان هەبێت و هەر ماتۆرسکیلێک مەرجەکانی تۆمارکردن و سەلامەتی
تێدانەبێت دەرفەتی کارکردنی پێنادرێت.
وتیشی، بۆ رەچاوکردنی بارودۆخی خەڵک و پارێزگاریکردن لە پیسنەبوونی
ژینگە پێویستە بۆ گەیاندنی خواردن بۆ گەڕەکەکانی ناوشار لەرێگەی ماتۆرسکیلی
کارەبای و بێدەنگەوە بێت و بە گشتی نابێت ماتۆرەکان دەنگیان بێزارکەربێت.
باسی لەوەشکرد، بۆ سەلامەتی گیانی ماتۆرسوارەکان پێویستە پابەندنبن
بە لەسەرکردنی کڵاو و جلوبەرگی تایبەت بە ماتۆرسواری و پێویستە هەر کۆمپانیا و
جێگەیەک جلوبەرگ و لۆگۆی تایبەت بە خۆیان هەبێت و ماتۆرسوارەکانیش پێویستە پابەندی
یاسا و رێنوێنییەکانی هاتوچۆ بن.