سەردێڕ:

بوومەلەرزە ناوچەیەکی سلێمانی هەژاند

AM:08:48:14/02/2025

30292 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی پێنجوێنی هەژاند. دەشڵێت، چەقی بوومەلەرزەکە لە نێوان سنووری شارۆچکەی پێنجوێن و شاری مەریوان بووە و بوومەلەرزەکە ٣.٨ پلەی رێختەر بووە.


ئەمرۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سەر لە بەیانی نزیکەی کاتژمێر چوار بوومەلەرزەیەک روویداوە و خەڵکی هەستیان پێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەقی بوومەلەرزەکە لە نێوان شارۆچکەی پێنجوێن و شاری مەریوان بووە و لە قووڵای ٧ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی بووە.












گەلەری

‌بەپەلە