وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، زیاتر لە نۆ هەزار لە ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، وەزارتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە گەڕی دووەمی پڕۆسەی تەرخان کردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان، لە کۆی ئەو(١٨٨٧٩) ناوەی کە بە دوو گوژمە رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی(٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە.
هاوکات،
زۆرترین پێدانی زەوی لە سنوری هەولێر و دهۆکدایە، بەم شێووازە زەوییەکان دەابەش
کراوە بەسەر ناوچەکانی هەرێم:
-سنوری ئیدارەی
سەربەخۆی زاخۆ(١١٤) ناو.
-سنوری پارێزگای
هەڵەبجە (١٨) ناو.
-سنوری ئیدارەی
سەربەخۆی راپەرین(٤٩٠) ناو.
-سنوری پارێزگای
سڵێمانی (٦٢٧) ناو.
-سنوری پارێزگای
هەولێر(٣٨٩٩) ناو.
-سنوری پارێزگای
دهۆک(٢٤١٣)ناو.
-سنوری ئیدارەی
سەربەخۆی گەرمیان(٤٨)ناو.
-سنوری ئیدارەی
سەربەخۆی سۆران(١٥٤٤)ناو.
باسی
لەوەشکرد، پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی
پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە رێکخستن
و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە رێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و
هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە
سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.