سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستکەوتە ئابوورییەکانی حکومەتی عێراق سەرنجی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی راکێشاوە

PM:01:48:13/02/2025

1360 جار خوێندراوەتەوە

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو دەستکەوتە ئابووریانەی حکومەتی عێراق لەماوەیەکی پێوانەییدا بەدەستیهێناوە، سەرنجی دەزگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.


بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پێشبینی دەکەن سێیەم پاکێجی چاکسازی ئابووری کە حکومەتی عێراق ئەنجامی دەدات لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا (٢٠٢٦ و ٢٠٢٧) ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە.

باس لەوەش دەکات، پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵە و رێکخستنی پارەدانی ئەلیکترۆنی دیجیتاڵی لە ساڵی ٢٠٢٤، بەرزکردنەوەی تواناکانی دژە سپیکردنەوەی پارە لە عێراق پەسەندکردنی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی کە لە ٢٠٢٤ دەستپێکردووە بۆ ٢٠٢٨ لەو کار و چاکسازییانە بوون کە دەنگدانەوەی لای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دروست کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵەی سێیەمی چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق، بریتییە لە بەهێزکردنی کەرتی بانکی، بە سەرۆکایەتی بانکی ناوەندی عێراق، دەشڵێن ئەو هەوڵانەی حکومەتەکەی سودانی بۆ باشترکردنی ئابووری عێراق و ژێرخانەکەیەتی.













گەلەری