سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:07:58:12/02/2025

1492 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو لە ناو کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.


ئەمرۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەناو شاری کەلار لەنزیک بازاڕی شار بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما و ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، شؤفیری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و هەردووکیان دانیشتووی شارۆچکەی کەلارن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنییەتی رووداوەکە و لە ئێستادا بریندارەکە رەوانەکراوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەر و تەرمی ماتۆرسکیلەکەش نێردراوە بۆ پزیشکی داد.













گەلەری

‌بەپەلە