PM:06:52:12/02/2025
2540 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، نزیکەى ٥٢ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیان رادەستى بەغدا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتى دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ٥١ ملیار و ٨٩٥ ملیۆن دیناریان وەک بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، پارەکە بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی
حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بەغدا رادەستکردنى
داهاتى نانەوتی مانگانەى وەک یەکێک لە مەرجەکان داناوە بۆ ناردنى پارەى مووچە.