سەردێڕ:

ئەمشەو دایک و هاوڕێکانی وریا حەمەکەریم میوانی بەرنامەی بێسانسۆری ئێن ئاڕ تی دەبن

PM:05:53:12/02/2025

2168 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو دایک و هاوڕێ نزیکەکانی (وریا حەمەکەریم) لە بەرنامەی بێسانسۆری ئێن ئاڕ تیدا بەشدارن و باس لە چەندین چیرۆکی سەرجڕاکێش دەکەن لەبارەی ژیانی وریا حەمەکەریمەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەمتر لە کاتژمێرێکی دیکە و کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو لە بەرنامەی بێ سانسۆری ئێن ئاڕ تیدا دایکی وریا حەمە کەریم و هاوڕێکانی بەشدارن و لە بەرنامەکەدا دایکی وریا حەمەکەریم چیرۆکی خۆڕاگری خۆی بەرامبەر لە دەستدانی (وریا حەمەکەریم) باس دەکات.

هاوکات، چەندین چیرۆکی سەرجڕاکێشی دیکە و چیرۆکی کاتی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە و ونبوونی وریا حەمەکەرم باس دەکات کە لەوکاتەدا تەمەنی تەنها هەشت مانگ بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وریا حەمەکەریم لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشممەی رابردوودا بە رووداوێکی هاتووچۆ لەگەڵ کەسێکی دیکەدا گیانیان لەدەستدا و گیان لەدەستدانیشی چەندین کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیداهێنا و سەرجەم چین و توێژەکان لە هەرێمی کوردستان بە گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم دڵتەنگ بوون.













گەلەری

‌بەپەلە