سەردێڕ:

دوو کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران

PM:05:07:12/02/2025

1084 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، مەفرەزەیەکییان دوو سەرپێچیکاریان بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز، سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار، دوو سەرپێچیکاریان بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوو سەرپێچیکارەکە لە گوندی کەڵەشیرە، دەستگیرکراون بە تۆمەتی راوکردنی رێوییەک.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا سەرپیچیکاران رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار کراون پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بە مەبەستی لێپێچینەوەی یاسایی.

 













گەلەری

‌بەپەلە