سەردێڕ:

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: پارەی ژینگە لە ئۆتۆمبێلە تەواو کارەباییەکان وەرناگیرێت

AM:11:48:12/02/2025

2876 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، تۆمارکردنی یەکەم جار و خەرجی ژینگە بۆ ئۆتۆمبێلە تەواو کاراباییەکان هەڵدەگیرێت بە مەبەستی زیاتر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان کە بە دۆستی ژینگە ناسراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی کاربەڕێکەر رایگەیاند، ئەم بڕیارە لە ١٦ ی شوباتی ٢٠٢٥ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە مەبەستی زیاتر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان کە بە دۆستی ژینگە ناسراوە و ژینگە پیس ناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌گوێره‌ی رێنمایی ٢ی ساڵی ٢٠٢٥ تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه‌ پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه‌ ده‌بێت.

ئەمەلەکاتێکدایە، بەنزیکیی چوار هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەواو لە کوردستان بوونیان هەیە، تاوەکو ئێستا ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی پارەی ژینگە و ساڵانەی لێ وەردەگیرێت لەکاتێکدا بە هیچ جۆرێک ژینگە پیس ناکات و هیچ زیانێکی بۆ پیسبوونی ژینگە نیە، لە پێش ئەمبڕیارەوە هەر ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی تەواو ژینگە و ساڵانەی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی چوار سلندەری جۆری بەنزین پارەی لێ وەردەگیرا.

هاوکات، بارگاوی کردنەوەی دەرەکی هاوشێوەی بەنزینخانەکان زۆر کەم بوونیان هەیە لە شارەکانی هەرێم.













گەلەری

‌بەپەلە