AM:10:05:12/02/2025
2644 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، تۆمارکردن و ژمارەدان بە ئۆتۆمبێلی MG – ROE WE راگیرا تا ئەو کاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگ یەکلادەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕەکان کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت کە لە ڕووکاری دەرەوەیدا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە، بەڵام لە دیوی ناوەوە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سوکانەکەی هەیە.
ئاماژەی
بەوەکرد، کە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە تۆمار ناکرێت و ژمارە و تابلۆی پێنادرێت تا ئەو
کاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگ یەکلایی دەکرێتەوە.
هاوکات، داوا
لە هاووڵاتیان دەکات مامەڵەی تۆمارکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نەبەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەیان.