سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیكەش برینداربوون

PM:10:19:11/02/2025

2232 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک کەرکوک روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەسەر رێگای کەرکوک-ناوچەی ریاز رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر جۆری (پیکاب) و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە.






سۆران محەمەد - کەرکوک












گەلەری

‌بەپەلە