سەردێڕ:

دادگای باڵای عێراق لەبارەی سێ یاساکە بڕیاری دا

PM:04:19:11/02/2025

25764 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی بڕیاری راگرتنی هەرسێ یاسایی گەڕاندنەوەی موڵک و باری کەسی و لێبوردنی گشتی هەڵوەشاندەوە و بڕیارەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی لە دانیشتی ئەمڕۆیدا بڕیاری راگرتنی هەرسێ یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان و بڕیاری باری کەسی و لێبوردنی گشتی هەڵوەشاندەوە و سەرجەم تانەکانیشی بۆ جێبەجێ نەکردنی ئەو سێ یاسایە رەت کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا هەرسێ یاساکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەکانی رابردوودا پەرلەمانی عێراق هەرسێ یاساکەی پەسەند کرد و دواتر دادگای فیدڕالی بڕیاریدا بە راگرتنی.














گەلەری

‌بەپەلە