سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین كێشە سیاسییەكانمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بكەین

PM:01:33:11/02/2025

1552 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان له‌ دوبه‌ی رایگەیاند، هەوڵ دەدەین كێشە سیاسییەكانمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بكەین.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان له‌ دوبه‌ی رایگەیاند، ئێمە هەوڵ دەدەین تا كێشە سیاسییەكانمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بكەین، دەتوانم بڵێم ئێمە سەركەوتوو بووین لە زۆرێک لەو ئامانجانەی كە هەمانە، بەڵام زۆر ماوە بۆ ئەوەی كە ئەنجامی بدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەپێناو ئەنجامدانی خۆشگوزەرانی گەنج و وڵات پێویستە دانوستان بكەین، پێویستە بجەنگین لە بەرەی جیاجیا لەپێناو ئامانجەكان كە لە بەرژەوەندیی خەڵك بن". خواستەكان زۆرن و بەردەوام نەوەی نوێ خواستی زیاترە، بە هەمان شێوە نەوەی پێشووش كە بە شێوازێكی تایبەتی ژیان راهاتوون، دەبێ پێویستیی ئەوانیش پڕ بكەینەوە، راگرتنی ئەم هاوسەنگییە زەحمەتە، بەڵام شتێك نییە بەدی نه‌یه‌ت و نه‌یه‌ته‌ ئاراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، چەندین ساڵە مەسرور بارزانی وحزبەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمن و دەسەڵاتیان هەیە لە چارەسەر کردنی کێشەکان و خۆشتر کردنی ژیانی خەڵک بەڵام بە پێچەوانەوە رێگاکان بەرەو خراپتر رۆشتووە، هیچی چارەسەر نەکراوە.













گەلەری

‌بەپەلە