سەردێڕ:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق: هیچ مەترسییەک بۆ مووچەی فەرمانبەران لە ئارادا نییە

AM:10:29:11/02/2025

3464 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ مەترسییەک بۆ مووچەی فەرمانبەران لەئارادا نییە و لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مووچە زامنکراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی یاخود نەبونی نەختینە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی سەرجەم مانگەکانی داهاتوو زامنکراوە و لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەوترێت کێشە بۆ مووچە دروستدەبێت، دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و حکومەتی عێراق گەیشتنە رێكکەوتن و حکومەتی عێراق ١٢ مووچەکەی ئەمساڵ لە کات و وادەی خۆییدا دەنێرێت، بەو مەرجەی حکومەتی کاربەڕێکەر پابەندی ئەو مەرجو یاسایانە بێت کە دانراوە لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەدا.













گەلەری

‌بەپەلە