مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی جێگری، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، پێکەوە چونەتە دوبەی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، بڕیارە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەست بە چالاکییەکانی بکات و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
هاوکات، هەریەکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی
جێگری، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، پێکەوە چونەتە دوبەی.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکومەتی کاربەڕێکەریش، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی
هەرێم و وڵاتان تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.