AM:09:17:11/02/2025
1384 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەیان ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئۆکرانیا، بەو مەرجەی لە دانوستانەکاندا بەرژەوەندییەکانی رووسیا لەبەرچاو بگیرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، سهرۆكی رووسیا چهندین جار جهختی كردووهتهوه مۆسكۆ ئامادهی دانوستانه لهگهڵ ئۆكرانیا.
ئەوەشی خستووەتە روو، مەرجی رووسیا ئەوەیە، دانوستانەکان زیان بە بەرژەوندییەکانی
هیچ لایەنێک و بەتایبەت رووسیا نەگەیەنن و لەمیانی رێككهوتنی سیستهمێكی ئهمنی
گشتگیردا بن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی سێ ساڵە جەنگی ئۆکرانیا بەردەوامە و بەپێی کۆتا
ئامارەکان ژمارەی قوربانیان لە یەک ملیۆن کەس نزیکبووەتەوە، لەو جەنگەشدا رووسیا بەنزیکەیی
٢١١ ملیار دۆلاری خەرجکردووە و زیانە ئابوورییەکانی ئۆکرانیاش بە درێژایی جەنگەکە
گەیشتووەتە ٤١١ ملیار دۆلار.