وەزارەتى دارایی عێراق لە راپۆرتێکدا بڕی سەرجەم خەرجى و داهاتەکانى تا مانگی ١١ی ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت ١٣ تریلیۆن و ١١٢ ملیار دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە کە زیاتر لە ١١ تریلیۆن و ٥٢٠ ملیار دیناری بۆ مووچەبووە ، بەمەش حکومەتی کاربەرێکەر پارەی تەواوەتی لەبەردەستدا بووە و هیچ بیانوویەکی بۆ دابەشنەکردنى مووچەى مانگی ١٢ نەبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، جارێکی دیکە بەغدا هەرێمى قەرزاربار کرد و دەڵێت، ساڵی رابردوو ١١ تریلیۆن و نیویان تەنها بۆ مووچە بۆ ناردووە.
وەزارەتى
دارایی عێراق لە راپۆرتێکدا بڕی سەرجەم خەرجى و داهاتەکانى تا مانگی ١١ی ساڵی
رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١٣ تریلیۆن و ١١٢ ملیار دیناریان
بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە کە زیاتر لە ١١ تریلیۆن و ٥٢٠ ملیار دیناری بۆ مووچەى
بووە، بەوەش حکومەتى کاربەڕێکەر پارەى تەواوى بۆ مووچەى هەر ١٢ مانگەکەى ساڵی
رابردووى لەبەردەستدا بووە، هیچ بیانوویەکى بۆ دابەشنەکردنى مووچەى مانگی ١٢ نەبووە.
وەزارەتى
دارایی عێراق باسى لەو خەرجییانەى دیکەش کردووە، کە بۆ هەرێمى کوردستان نێردراوە لەوانە
٢٨٣ ملیار و ٧٤٢ ملیۆن دینار وەک خەرجیی پێداویستیى خزمەتگوزاری و ٤٤٣ ملیار و ٦٨٩
ملیۆن دینار وەک خەرجیى کاڵا، هەروەها خەرجیى چاککردنەوە بە ١٥٢ ملیار و ٤٧ ملیۆن
دینار دیاری کراوە ئەوەى دیکەشى کە زیاتر لە ١١١ ملیار دینارە وەک خەرجى سەرمایە بۆ
هەرێم خەرجکراوە.
هاوکات لە بەشێکى
دیکە خشتەى خەرجی و داهاتەکان، وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی خستوەتەروو، داهاتی عێراق
لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٣٥ ترلیۆن دینار بووە کە لەسەدا ٨٨ داهاتى نەوتى بووە
و لەسەدا ١٢ی داهاتى نانەوتى بووە، خەرجییەکانی عێراقیش بە گشتى زیاتر لە ١٣٦ ترلیۆن
دیناربووە و بەوەش بەراورد بە ساڵی پێشووتر پێنج تریلیۆن دینار کورتهێنانى کەمکردووەتەوە
و بودجەکە تەنها یەک ترلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە.
بڵاوکردنەوەى
ئەم خشتەى خەرجی و داهاتانەى عێراق و ئاشکراکردنى ئەوەى کە زیاتر لە ١١ تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری هەرێم نێردراوە لەکاتێکدایە،
حکومەتى کاربەڕێکەر ساڵی رابردوو داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە چوار ترلیۆن و ٣٥٠ ملیار
دینار و داهاتى نەوتە قاچاخەکەشى بە شەش تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت، بەڵام بە پارەکەى
بەغداشەوە هێشتا مووچەى مانگی ١٢ ى دابەشنەکردووە.