PM:07:31:10/02/2025
5800 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان، بە ئێن ئارتی راگەیاند، پێشمەرگەیەک لە خەلیفان بەهۆی بردنی زۆپا بۆ حەمام گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان، بە ئێن ئارتی راگەیاند، پێشمەرگەیەک چووەتە حەمام زۆپایەکی لەگەڵ خۆی بردووە بەهۆی نەمانی ئۆکسجین گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دانیشتووی
گەرەکی شۆرشە لە قەزای خەلیفان بەهۆی زۆری غازی زۆپاکە و نەمانی ئۆکسین
لە حەمام گیانی لەدەستداوە.
باسی
لەوەشکرد، پێشمەرگەکە ناوی جەواد زوبێرە و تەمەنی لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٢ ساڵە و خاوەن
خێزانێک و دوو منداڵە ئێستا تەرمەکەی گواستراوەتە پزیشکی دادی سۆران.