سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا

PM:06:10:10/02/2025

31220 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە ناحیەی رزگاری (سمود) گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار منداڵیک بە ناوی گەیلان گەرمیان بارهەڵگرێک لێی دەدات و گیانی لەدەستدا.

هاوکات، بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مان) بارهەڵگر منداڵێکی شێلا و برینداریکرد پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا .

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵە و دانیشووی ناحیەی رزگارییە وتیشی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.


 













گەلەری

‌بەپەلە