سەردێڕ:

رۆژنامەنووس هێمن باقر لە سلێمانی لەسەر سکاڵای بەرپرسێکی یەکێتی دەستگیرکرا

PM:02:23:10/02/2025

2472 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی رۆژنامە نووسێک لەسەر سکاڵای بەرپرسێکی یەکێتی راپێچی دادگا دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان، رۆژنامەنووس هێمن باقر، سەرنوسەری دەزگای میدیایی دیپلۆماتیك لەسەر سکاڵای بەرپرسێکی یەکێتی بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راپێچی دادگا کرا و لەبەردەم داوەردا ئامادە بوو.

ئاماژە بەوەشکرا، دوای ئامادەبوونیشی لە دادگا، رۆژنامەنووسەکە بە کەفالەت تا رۆژی دادگاییکردن ئازادکرا.

هاوکات، سێ ساڵ پێشتر ئەو رۆژنامە نووسە دۆسیەکی گەندەڵی لەسەر بەرپرسێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرا کردووە و ئەوکاتەش بەرپرسەکەی یەکێتی سکاڵای لەسەر تۆمارکرد، بەڵام ئەو کات رۆژنامەنووسەکە کەیسەکەی لە دادگا بردەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتى و یەکێتى بەردەوامن لە گرتن و فشارخستنە سەر رۆژنامە نوسان و دواى خۆپیشاندانى مامۆستایان، پارتی رێگریکرد لەو رۆژنامە نوسانەى دانیشتوی هەولێرن و بۆ روماڵی خۆپیشاندانەکە چووبوونە بازگەى دێگەڵە بگەڕێنەوە بۆ ناو شاری هەولێر.

 

 

 

 

 

 













گەلەری

‌بەپەلە