PM:04:02:09/02/2025
4196 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، داواکارییەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی مانگرتوو رەوان و لە خشتەی کارە لەپێشینەکانمانە. دەشڵێت، کۆمەڵێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆی دەیانەوێت داواکاری مانگرتووان بەکاربهێنن بۆ مەبەستی خۆیان و هەندێک لایەنی لە یاسا دەرچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، چەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمدان.
دەشڵێت، لە پێناو داواکاری مانگرتووان بە بەردەوامی
لەگەل حکوومەتی فیدرال لە بەغدا کار بۆ بەدیهێنانی
داواکانیان دەکرێت و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە و بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا
لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەڵواسراوەکانین.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمەلێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی لە عێراق دەیانەوێت ئەم داواکارییانە بە کاربهێنن بۆ مەبەستی گوماناویی خۆیان و هەندێک لایەنی پاشکۆ، لایەنەکانی لە یاسا دەرچوو سوود لەو دەرفەتە وەردەگرن و نیازیان هەیە بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکانی تری هەرێم بەکاری بهێنن و بەمەش داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران تێکەڵ بە مەرامەکانیان دەکەن.
ئەوەش خراوەتەروو، سەرباری رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندان هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێم رێگرییان لێدەکرێت و هەر هەوڵێک بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان بێت رێگەی پێنادرێت.