PM:02:47:09/02/2025
4492 جار خوێندراوەتەوە
بۆ ئەنجامدانی خۆپیشداندان مامۆستایان لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بەڵام لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزێکی پارتییەوە رێگرییان لێکرا و هێرش کرایە سەریان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بۆ ئەنجامدانی خۆپیشداندان مامۆستایان لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بەڵام لە بازگەی دێگەڵە هێزەکەی پارتی بە چەک و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر مامۆستایان و بەهۆیەوە چەند مامۆستایەکە بریندار بوون.
هاوکات، هێزەکەی پارتی هێرشی کردە سەر تیمی رۆژنامەوانیی ئێن ئاڕ تی و دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی تیمەکەی ئێن ئاڕ تیدا.