سەردێڕ:

لە بازگەی دێگەڵە پارتی رێگری دەکات مامۆستایانی ناڕازی بۆ خۆپیشاندان بچنە هەولێر

PM:12:42:09/02/2025

5404 جار خوێندراوەتەوە

دوای گەیشتنی مامۆستایانی نارازی بەمەبەستی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان، لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە رێگریان لێکرا.


ئەمڕۆ یەک شەممە ٨ـی شووباتـی ٢٠٢٥، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەنگی ناڕازییان خستە پاڵ مامۆستایانی نارازی بۆ داواکردنی مافەکانیان بەڵام دوای گەیشتنیان بۆ بازگەی دێگەڵە، پارتی رێگە نادات بچنە ئەودیوو بازگەکە.
هاوکات، هێزە ئەمنییەکانی پارتی ڕێگای نێوان (هەولێر ـ کۆیە)یان بەڕووی خۆپیشاندەراندا داخست.
مامۆستایانی نارازی سورن لەسەر داواکانیان و دەڵێن پێویستە مامۆستایانی نارازی هەولێریش بێن و لەگەڵ ئێمە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن و داوای مافەکانیان بکەن.












گەلەری