سەردێڕ:

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە دێگەڵە لە چاوەڕوانی هاتنی مامۆستایانی ناڕازیدان بۆ هەولێر

PM:12:38:09/02/2025

2604 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێنیاندابوو بەشداری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان بکەن گەیشتنە دێگەڵە و چاوەڕوانی مامۆستایانی ناڕازی دەکەن بۆ ئەوەی بچنە هەولێر.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەبەردەم خێمەی مامۆستایانی مانگرتوودا بوون لە سلێمانی بۆ پشتگیریکردنیان و دوای بەڕێکەوتنیان بۆ هەولێر .

ئاماژە بەوەشکرا، لە ئێستادا پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ گەیشتوونەتە دێگەڵە و چاوەڕوانی مامۆستایانی ناڕازین بگەن و بچنەو ناو هەولێر.

هاوکات پەرلەماتارانی نەوەی نوێ دەشڵێن، هیوادارن مانگرتووانیش ئاگاداربن ئەمە پلانی دەسەڵات نەبێت بۆ لەباربردنی هەوڵەکانیان.

 













گەلەری

‌بەپەلە