سەردێڕ:

مامۆستایانی ناڕازی قەزای کۆیە ئامادەن و بڕیارە بەرەو هەلێر بەڕێبکەون

AM:10:20:09/02/2025

1924 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانی ناڕازی قەزای کۆیە ئامادەکاریان کردووە و لەپاڵ دەنگی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانین و کەمێکی دیکە بڕیارە بەرەوە هەولێر بەڕێبکەون بۆ داواکردنی مافەکانیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، مامۆستایانی ناڕازی لە قەزای کۆیە شانبەشانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی بۆ پشتگیری کردن لە مافەکانیان دژی دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر لەڕێگای دەستگیرکردنی نوێنەری مامۆستایان و داخستنی سنوری نێوان شارەکان هەوڵی کپ کردنەوەی خۆپیشاندانەکان دەدات، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هێشتا مووچەی مانگی ١٢ـی لایە و تا ئێستا دابەشی نەکردووە.













گەلەری