AM:09:38:09/02/2025
1424 جار خوێندراوەتەوە
ئێستا پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لای خێمەی مامۆستایانی مانگرتووانن بۆ پشتگیری و بەشداری خۆپیشاندان لەگەڵیاندا بەرەو هەولێر بەڕێدەکەون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەبەردەم خێمەی مامۆستایانی مانگرتوواندان بۆ بەشداری کردنیان لە خۆپشاندان و پشتگیریکردنیان دژی دواکەوتن و وەرنەگرتنی مووچەکانیان کە بڕیارە کەمێکی تر بەڕێبکەون بەرەو هەولێر.
هاوکات،
مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانى بەردەوامن لە مانگرتن بۆ تەوتینکردنى مووچەکانیان
و دابەشکردنى هەموو مانگێک لە وادەى خۆیدا.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، مامۆستایانی ناڕازی ماوەیەکی زۆرە لەژێر خێمەکاندا مانیان لە خواردن
گرتووە و سەرباری تێکچوونی دۆخی تەندروستی هەندێکیان، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، ئیرادەیان بەهێزە
و بەردەوام دەبن تاکو هەموو داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت.