PM:11:27:08/02/2025
55796 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی سەرما و بەفربارینەوە، سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە.هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دەربەندیخان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە پشووی فەرمییە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئەو سنوورە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەی یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥، بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرماوە، لە سەرجەم باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری هەڵەبجە پشووی فەرمی دەبێت.
هاوار حەمید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر دۆخی کەشوهەوا، سبەی یەکشەممە، پشووی فەرمییە لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەو سنوورە. دەشڵێت، "ئەو ناوەندە خوێندنانەی دەوام دەکەن سەرپشکن لە دەوام کردن یان نەکردن".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە زۆربەی خوێندنگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و
هەڵەبجە بایکۆتە، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و سۆڵەیەشەوە کە رووی لە هەرێمی کوردستان
کردووە، هەریەک لە پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە پشووی فەرمییان راگەیاند.
هاوکات، ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند،
بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت
بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام رابگرن.