سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی بەردەوامن لە بە قاچاخبردنی نەوت

PM:12:49:08/02/2025

1708 جار خوێندراوەتەوە

سەرباری پەسەندکردنى هەمواری بودجە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم، بەپێی سۆراغی ئێن ئاڕ تى، پارتى و یەکێتى بەردەوامن لە بەقاچاخبردنى نەوت.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەپێی سۆراغەکانى ئێن ئاڕتى تا ئێستاش پارتى و یەکێتى لە دەروازە سنوورییەکانەوە بەردەوامن لە بەقاچاخبردنى نەوت و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک دەیان تانکەری نەوت تەنها لە یەکێک لە دەروازەکانەوە ئاودیوى سنوورەکان دەکرێن.

لەو بارەیەوە حکومەتى کاربەڕیکەریش رایگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەیاندا وەزارەتى سامانە سروشتیەکانیان راسپاردووە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر هەریەک لە رێکخراوى ئۆپێک و حکومەتى عێراق ئاشکرایان کرد کە لە دەروازەکانى هەرێمەوە رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نایاسایی ئاودیوو دەکرێت، ئەم نەوت کە لەگەڵ ئەو برەی لەناوخۆ ساغدەکرێتەوە داهاتەکەى مانگانە بە نزیکەى ٥٠٠ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت و ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى گشتى لەکاتێکدا مووچەخۆرانى هەرێم بەردەوام گرفتى دواکەوتنى مووچەکانیان هەیە بەجۆرێک سەرەرای ناردنى زیاتر لە ٤٤٠ ملیار دینار لەلایەن بەغداوە تا ئێستا مووچەى مانگی ١٢ ـى ساڵى رابردوو دابەشنەکراوە.

 













گەلەری

‌بەپەلە