سەردێڕ:

دایکی وریا حەمە کەریم و کەسوکارەکەی سەردانی گۆڕی کوڕەکەیان کرد

AM:11:01:08/02/2025

4096 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دایکی وریا حەمە کەریم و کەسوکارەکەی سەردانی گۆڕی کوڕەکەیان کرد و دایکی وریا حەمە کەریم وتیشی، "نزا دەکەم مەرگی کورەکەم ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی".


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دایکی وریا حمە کەریم، پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەکاتى سەردانى کەسوکارەکەی سەردانی گۆڕی کورەکەیان کرد و دایکی وریا باسی لەوە کرد، سوپاسی خوا دەکەن و نزا دەکەن مەرگی کورەکەیان ببیتە هۆی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان.

هاوکات، ٦ـی شوباتی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٥:٣٠ـی خولەک لەسەر رێگای سلێمانی – عەربەت، لە نزیک بازگەی عەربەت بارهەڵگرێک خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلی وریا حەمەکەریم و هاوڵاتییەکی تردا و بەهۆیەوە وریا حەمەکەریم پێشکەشکار و رۆژنامەنووسی دیاری ئێن ئاڕ تی و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی تر گیانیان لەدەستدابوو.

 













گەلەری