PM:12:28:29/10/2025
896 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم، لە کەرکوک، خانەقین، شەنگال کاراکرا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (کەرکوک - شەنگال - خانەقین) ئاگادارکردەوە، کە لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆوە دەتوانن لە هەمان سایتی زانکۆلاین، داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێم پێشکەش بکەن.