PM:09:38:29/10/2025
13552 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی سه‌ره‌كی بە رێژەی ٢٥ خاڵ کەمکردەوە بۆ سنووری نێوان ٣.٧٥٪ بۆ ٤٪، بۆ ڕێگری‌کردن لە بەرزبوونەوەی بێ‌کاری، بەهۆیەوە نرخی زێڕ و بیتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بانکی ناوەندی ئەمریکا هاتووه، ئه‌و ئاماژانه‌ی به‌رده‌ستن ئەوە دەردەخەن کە چالاکییە ئابوورییەکان بە خێرایییەکی مامناوەند فراوانتر بووە و ئەمساڵ دەستکەوتی هەلی کاریش خاو بووەتەوە، هەروەها رێژەی بێ‌کاری کەمێک بەرزبووەتەوە بەڵام لە مانگی ئابدا بە نزمیی ماوەتەوە.
بانکی ناوەندی
ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ی به‌لاوازی بازاڕی كاركردووه، کە بووەتە
مایه‌ی نیگەرانی بانكه‌كه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ی كه له‌ئارادایه .
هاوکات بەهۆی ئەم
بڕیارەی بانکیی ناوەندی ئەمریکا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی جیهان بە کەمتر
لە کاتژمێرێک، لە چوار هەزار و پینج دۆلارەوە دابەزی بۆ سێ هەزار و ٩٥٠ دۆلار.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا
ئه‌مه دووه‌مین جاره كه بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رێژه‌ی سوود كه‌مده‌كاته‌وه
و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی زێڕ ده‌بێت و خواستی زیاتر ده‌بێت.