دوای ئەوەی دوێنێ بەهای زێڕ لە چوار هەزار دۆلارەوە نزمبووەوە و ٣٪ـی بەهاکەی لەدەستدا؛ ئەمڕۆش بەردەوامە لە دابەزین و ناجێگیریی پێوە دیارە، هاوکات زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٨١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی ٢٠ هەزار دینار نرخەکەی دابەزیەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٩٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی حەوت دۆلار نزمبووەوە.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٩٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٣٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٠٧ هەزار دینارە