PM:02:32:29/10/2025
9124 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆمسیۆن بەرپرسیار نییە لە پێدانی پشوو بە قوتابخانەکان، بەڵکو ئەوە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کردووە بۆ ئەوەی لە ٥ـی مانگی داهاتوودا تا ١٣ـی مانگ، ژمارەیەك لە قوتابخانەکانی لێ وەربگرێت بۆ ئەوەی وەك بنكەی دەنگدان بەكاربهێندرێن.
وتیشی، کۆمیسیۆن
وەزارەتی پەروەردەی ئاگاداركردووەتەوە کە پێویستی بە ژمارەیەک قوتابخانەیە نەوەك
هەموویان و لە دەسەڵاتیاندا نییە پشووی فەرمی
لە قوتابخانەکاندا رابگەیەنێت بەڵکو بابەتەکە تایبەتە بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
هەروەها، عیماد
جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکردووە، کە پشووی هەڵبژاردن لە
سەرەتادا هەینی تا سێشەممە دەبێت، واتە بۆ ماوەی پێنج رۆژ و ئەگەری درێژكردنەوەی
بۆ ماوەی هەفتەیەكی تەواو لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدایە.