سەردێڕ:

لێدوانی تەیف سامی بۆ ئێن ئاڕ تی لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت

AM:09:27:26/10/2025

17320 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی هەرێم دەنێرین".


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرین"، چاوەرێ دەکرێت بڕی پارەکەش سەرو ٩٥٠ ملیار دینار بێت.

دوای ئەوەی رۆژی هەینی لە کاتێکدا پشوو بووە لە سەرجەم دامودەزگاکان، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمی کرد، ئەمڕۆش تەیف سامی قسەی بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و پشتڕاستی کردەوە، کە هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی هەرێم دەنێرن.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنەکە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە دوای مانگێک لە رادەستکردنی نەوت و رادەستکرنی داهاتی ناوخۆ بەغدا لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت.

هاوکات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو رادەستکردنی نەوتەکە بۆ سێ مانگە و بۆ هەڵبژاردنە، بەوەش چارەنوسی چوار مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بە نادیاریی دەمێنێتەوە.













گەلەری