AM:10:19:04/02/2025
1324 جار خوێندراوەتەوە
پێنج وەزیری دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و بەرپرسێكی باڵای فەڵەستینی، نامەیەكی هاوبەشیان ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە، تیایدا دژایەتی خۆیان بۆ پلانی راگواستنی فەڵەستینیەكان لەكەرتی غەززە دەربڕی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، پێگەی "ئەكسیۆس"ی ئەمریكی بڵاویکردەوە، وەزیرانی دەرەوەی ئەو پێنج وڵاتەکە عەرەبیە، هۆشداریان داوەتە مارکۆ رۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەگەری راگواستنی فەڵەستینیەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، فەڵەستینیەكان نایانەوێت خاكی خۆیان
بەجێبهێڵن، ئەوانیش بێدودڵی پشتیوانی هەڵوێستیان دەكەن، وتیشیان راگواستنیان
رەهەندێكی مەترسیداری نوێ بۆ ململانێكە زیاد دەكات. داواشیانكردووە، لەبری
راگواستنیان بەشدارییان پێبكرێت لەسەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی غەززە.