PM:05:26:12/03/2025
3100 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی مەکتەبی رێکخستنی پارتی رایگەیاند، بەمنزیکانە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم پێکدەهێندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، عەلی حسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی لە سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه و راپه‌رین بە میدیاى حزبەکەی راگەیاند، هه‌نگاوه‌كان باش رۆیشتوون و شاندی پارتی و یەكێتی به ئیجابی باسی ده‌كه‌ن و نزیكبوونه‌وه‌ی باش هه‌یه و له‌م نزیكانه حكومه‌ت دروست ده‌كرێت.
باسی لەوەکرد، هه‌موو بابه‌ته گرنگه‌كان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، هه‌نگاوه‌كان باش
دەڕۆن و هیچ شتێك نییه گرفت بێت، چونكه قۆناغی ئێستا پێی تێده‌پەڕن قۆناغێكی
گرنگه و به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موولایه‌كه كه قۆناغه‌كە تێپەڕێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە و هێشتا کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی
بەردەوامە بۆ دابەشکردنى پۆستەکانی حکومەتى نوێ.