AM:11:32:12/03/2025
6732 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەینێ ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، دوای دوو هەفتە لە کۆبوونەوەی نێوان تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی حکوموتی کاربەڕێکەر بۆ چارەسەرکردن و وەڵامدانەوە و پێدانی روونکردنەوە، بڕی ٩٥٧ ملیار دینار وەک مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەش ئەو بڕە پارەیە بوو کە
لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوموتی کاربەڕێکەرەوە، بۆ مووچەی مانگی شوبات داواکرابوو
بەبێ هیچ لێبڕینێک خەرج کرا.
باسی لەوەشکرد، بەپێی گشتاندن و رێنمایی لەدوای
(١٠ ) ی هەموو مانگێک راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە ئامادە دەکرێت و
لەسەر ئەو بنەمایەش لەم رۆژانەدا ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات
ئامادە دەکرێت بەمەبەستی دیاریکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی
هەرێم و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لەنزیکترین کاتدا.