PM:01:09:12/03/2025
7548 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ مووچەی مانگی دووی وەزارەتەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوای ناردنی مووچە لە بەغداوە چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی ١٣ی ٣ی ٢٠٢٥ مووچەی مانگی دووی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت -خانەنشینان -خاوەن پێداویستی تایبەت -زیندانی سیاسی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەغدا زیاتر لە ٩٥٧ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی دوو رەوانەی هەرێم کرد و لە سبەینێ پێنج شەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.