سەردێڕ:

ئەسانسۆرێک کەوتە خوارەوە و سێ کەس بریندار بوون

PM:06:03:01/02/2025

3736 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەسانسۆرێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک ٣ کەس برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری دهۆک ئەسانسۆرێک کەوتووەتە خوارەوە، ٩ کەس لەناو ئەسانسۆرەکەدا بوون و ٣ کەسییان برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەرکردن گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک و لەئیستادا لەژێر چاودێری پزیشکدان.
وتیشی، هەتا ئیستا لایەنی فەرمی پەیوەندیدار هیچیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتە و هۆکاری رووداوەکە باس نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی لەناو ئەسانسۆرەکە برینداربوون بە نەتەوە عەرەبن و خەڵکی ناوچەیەکی سنووری نەینەوان.













گەلەری