AM:10:49:09/10/2025
7016 جار خوێندراوەتەوە
لیستی ئەو خۆراکانە بڵاوکرایەوە کە فرۆشتنیان لە فرۆشگای خوێندنگەکان قەدەغەیە، لیستەکە سەرجەم خواردنەوە گازییەکان و وزەبەخشەکان و چەندین جۆری جیاوازی خواردنیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، قائیمقامیەتی رانیە لیستی ئەو خۆراکانەی بڵاوکردەوە کە بە پێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم فرۆشتنیان لە فرۆشگەکانی ناوەندەکانی خوێندن قەدەغە کراوە.
لیستی
خواردنەوە قەدەغەکراوەکان بریتین لە : سەرجەم خواردنەوە گازییەکان، خواردنە
وزەبەخشەکان، جبسی رەنگدار، لەفەی ( جگەر و پەتاتە و قیمە )، ئەندۆمی، گەنمەشامی
رەنگدار، ئەزبەری، چلورە، مۆتە، ئایسکرێم، کێکی کرێمدار، بنێشت، سماق، لیمەندۆزی،
مەساسە، تەمەرهندی، چەرەسی توێکڵدار.
هاوکات، جگەرە
و ڤەیپ بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، ئەم بڕیارەش فرۆشگەی سەرجەم دایەنگە، باخچەی
منداڵان، قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە.