سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی ئەنجامی زانکۆلاینەوە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

AM:09:27:09/10/2025

8448 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، زیاتر لە ٥٠ هەزار خوێندکار فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕ کردووەتەوە، وتیشی لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەنرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەکردووە، تاوەکو ئێستا لیژنەکان کار لەسەر ناوەکانی زانکۆلاین دەکەن و هەوڵ دەدەن بە زووترین کات کارەکان تەواو بکەن.
وەزارەتەکە وتیشی دوای تەواوبوونی وردبینیەکان لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەکان رادەگەیەنن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی دووی ئەم مانگە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوای پۆلی ١٢ کۆتایی هات و تەنها ئەنجامەکانی زانکۆلاین ماوە.














گەلەری