زۆرێک لە وەبەرهێنەران لە سەرەتای هەر ساڵێکدا پلان دادەنێن، ئامانجە داراییەکانی وەک کەمکردنەوەی قەرزەکان یان زیادکردنی پاشەکەوتکردن زۆرجار لە باوترین بڕیارەکانن کە خەڵک دایدەنێن.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " CNBC" بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە هەرچەندە بەدەستهێنانی سەروەت و سامانی گەورە لە یەک ساڵدا ڕەنگە کارێکی قورس یان مەحاڵ بێت، بەڵام هەنگاو هەیە بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی و زیادکردنی سامانەکەت، بەبێ گوێدانە خاڵی دەستپێک.
سێ
ئامۆژگاری وەبەرهێنان هەیە کە سوودیان لە ئەزموونی ملیۆنێرەکان وەرگرتووە کە سەروەت
و سامانەکەیان لەسەر خۆیان بنیات ناوە، کە دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ بەدەستهێنانی
گەشەیەکی دارایی بەرچاو لە ماوەی ساڵێکدا، بەم شێوەیە:
١. پلانی سادە:
لەوانەیە
پێت وابێت کە پێویستت بە ستراتیژی وەبەرهێنانی ئاڵۆزە بۆ بنیاتنانی سامانێکی زۆر،
بەڵام لە ڕاستیدا پابەندبوون بە پلانێکی سادە ڕەنگە کاریگەرتر بێت بۆ دڵنیابوون لە
گەشەکردنی بەردەوام.
٢. کات بە فیڕۆ مەدە:
کاتێک
باس لە بنیاتنانی سامان دەکرێت، کات بەنرخترین سەرچاوەی تۆیە و ناتوانرێت جێگەی
بگرێتەوە، دەستکردن بە وەبەرهێنان بە زووترین کات یەکێکە لە گرنگترین ئامۆژگارییە
داراییەکان کە هەمووان لەسەری کۆکن.
٣. ڕاوێژکاری دارایی:
پێویست
ناکات شارەزای دارایی بیت بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پارەکەت
و لەکاتێکدا دامەزراندنی ڕاوێژکاری دارایی ڕەنگە بیرۆکەیەکی باش بێت، هەڵبژاردنی کەسێکی
هەڵە دەتوانێت تێچووی زۆرت لێبکەوێتەوە.