PM:05:22:28/12/2024
2460 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دیارترین پڕۆژەکانی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ بکرێنەوه و رایگهیاند، لە ماوەی ساڵی داهاتوودا پڕۆژهی سێ فڕۆکەخانەی نوێ تەواو دەبن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، رەزاق موحەیبیس، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، گرنگترین پڕۆژەکان کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ دەکرێنەوە لە چوارچێوەی دەستکەوتەکانی حکومەتی خزمەتگوزارییەکان بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سێ فڕۆکەخانەیه ، ئەوانەش فڕۆکەخانەکانی (ناسریەی نێودەوڵەتی، کەربەلا نێودەوڵەتی، موسڵ نێودەوڵەتی).
ئاماژهی بهوهشكرد، لە نێو پڕۆژەکاندا کردنەوەی قۆناغی یەکەمی بەندەری
گهورهی فاو و کردنەوەی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی ساوا - حیجامە لە شاری سەماوە،
هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم.
دەربارەی رێگای گەشەپێدان، ئەوەی
خستەڕوو، کارکردن لەسەر پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بهردهوامه بۆ تەواوکردنی، توێژینەوەی
پلانی ئابوری، رێڕەوی کۆتایی، تاقیکردنەوەی خاک، و دیزاینە سەرەتاییەکان تەواو بووە،
ئێمە ئێستا کار لەسەر دیزاینە کۆتاییەکان دەکەن و رێژەیەکی باشی تەواوکردنی رێگای
گەشەپێدان هەیە.