PM:01:00:27/12/2024
2060 جار خوێندراوەتەوە
سەرئێشەی توند، سکچوون، رشانەوە، سەرگێژخواردن، دڵەڕاوکێ، ئازاری سنگ رەنگە ئاماژە بێت بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
دکتۆر ئەلێکسی ئوتین، پزیشکی پسپۆڕی دڵ باس لەوە دەکات کە بەرزی پەستانی خوێن نەخۆشییەکە کە نیشانەی نییە و زۆر کەسیش نازانن کە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، بۆیە پێوانەکردنی پەستانی خوێن تاکە رێگایە بۆ ئەوەی بزانن ئایا پەستانی خوێنیان هەیە یان نا.
هەموو مرۆڤێک لانیکەم جارێک لە ژیانیدا تووشی
سەرئێشە دەبێت، بەڵام لەسەدا ٤٠ـی خەڵکی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن کە
زۆربەی جار لەگەڵیدا تووشی سەرئێشەیەکی توند دەبن.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، هەموو کەسێک هەست
بە سەرئێشە دەکات، لەوانە ئەو کەسانەی کە بەدەست بەرزی یان دابەزینی پەستانی خوێنەوە
دەناڵێنن، هەروەها ئەوانەی ئاستی پەستانی خوێنیان ئاساییە، بۆیە دەبێت بزانین هۆکار
و کاریگەری ئەم دیاردەیە جیاوازە چونکە هەستکردن بە سەرئێشە بەهۆی بەرزی ئاستی
فشارەوە نییە، بەڵکو لەبەرئەوەی ئازارەکە زۆر توندە، هەروەها جەستە ئەدرنالین دەردەدات
کە لە بەرامبەردا فشار زیاد دەکات ئەمەش هەندێک جار لەگەڵ هێرشی توندی شەقیقەدا روودەدات.