سەردێڕ:

جادووگەرێک لە هەولێر دەستگیرکرا

PM:09:11:24/12/2024

2864 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە دەسگیرکردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتیەکی تەمەن ۳۷ ساڵیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە چەندین کاری تری نەشیاو و هەروەها هەڵخەڵەتاندنی سەدان کەس.

ئاماژەیان بەوەش کرد، تۆمەتبارەکە دانیشتووی شاری هەولێرە و دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە لەپێناو بەرژەوەندیی ماددی ئەو کارانەی کردووە بەبێ گوێدانە لایەنی کۆمەڵایەتی و تێکدانی شیرازەی خێزان و لە بەرامبەر هەر سیحر و جادوویەک  لە رێگای کارتی بانکییەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

 

هاوکات پۆلیسی هەولێر ئەوەشیان خستەڕوو، ئەم کارانە نایاساین و هەر کەسێک کاری لەو شێوەیە ئەنجام بدات، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

 













گەلەری