لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ ھەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخەکەی هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، نرخی لیرەی سوری نزم بویەوە تەنها لە ماوەی ٥ رۆژ نرخی ملیۆنێک لە ٤٥٠ هەزارەوە بۆ ٣١٠ هەزار دینار دابەزی لەکاتێکدا ٩ رۆژ بەر لە ئێستا بە ٦٠٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، لە دوای روخانی رژێمی ئەسەد نرخی لیرەی سوری باس و خواسێکی زۆری لەسەرە.
ئەمڕۆ نرخی لیرەی سوری و سەجەم دراوەکان بەم شیوەیەیە:
ملیۆنێک لیرەی
سوری بە ٣١٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٥هەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار
تمەنی ئێرانی.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٤١٠ لیرەی تورکی.
١٠٠٠ کرۆنی نەرویجی بە ١١٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.