سەردێڕ:

سەرۆکی یەکێتی: هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکان دەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەبێت

PM:07:46:24/12/2024

1512 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، داوامانکردووە مافی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت و تێکەڵی ململانێ حزبی و سیاسییەکان نەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، دەبێت هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پاراستنی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، داوایان کردووە مافی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت و تێکەڵی ململانێ حزبی و سیاسییەکان نەکرێت.













گەلەری