هێڵی ئاسمانی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیەكیەوە سەرجەم گەشتەكانی هێڵەكەی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر راگرتووە و تا ئێستا هۆکاری راگرتنەکەی روون نەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، هێڵی ئاسمانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کێشەیەکی تەکنیکی کاریگەری لەسەر گەشتەکانیان کردووە و تیمەکانیان کاردەکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی کێشەکە چارەسەربکەن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، لە ماڵپەڕی رێکخەری فڕۆکەوانی ئەمریکادا دەركەوتووە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی دیارینەكراو سەرجەم گەشتەكان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر راوەستاوە.
لەلایەکی
دیکەوە، ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کۆمپانیای
فڕۆکەوانی ئەمریکا کێشەیەکی تەکنیکی تێدایە و لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان.
ئەوەش لەكاتێکدایە، دوو ساڵ لەمەوبەر هێڵی ئاسمانی ساوس وێست لە جەژنەکاندا توشی گرفتێك بوو لە سیستەمەکانیدا کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ١٦ هەزار و ٩٠٠ گەشت و هەروەها دوو ملیۆن سەرنشین گەشتەكانیان راگیران
و بە بڕی ١٤٠ ملیۆن دۆلاریش هێڵی ئاسمانی ساوس وێست غەرامە کرا.