PM:03:12:24/12/2024
1548 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا لە سنوری پێنجوێن و شارباژێڕ و پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئاگر کەوتنەوە نزیکەی ٨٣ هەزار دۆنم دارستان سوتاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بەختیار عەلی، ئەندامی رێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە رایگەیاند، لەمساڵدا لە سنووری پێنجوێن بە هۆی ئاگر کەوتنەوەوە زیاتر لە ١٥ هەزار دۆنم دارستان سوتاوە، لە سنوری سارباژێڕیش زیاتر لە ٢٧ هەزار دۆنم دارستان سوتاوە، هەروەها لە پارێزگای سلێمانیش نزیکەی ٤٠ هەزار دۆنم دارستان سوتاوە،
هاوکات بەختیار عەلی ئەوەشی خستەڕوو، کە پێویستە حکومەت رێکارى زیاتر
بۆ پاراستنى ژینگە بگرێتەبەر تاکو دووچاری سوتانێکی زۆری لەو شێوەیە نەبێتەوە.